کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ لە گەرمیان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان لە گەرمیان و سلێمانى بە مەبەستى پێدانى دەرماڵە و کەمکردنەوەى کرێکى خوێندنى پارالێل دەسیتیپێکردەوە و تێیدا بایکۆتى هۆڵەکانی خوێندنیان کرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەمرۆ خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاى تەکنیکى گەرمیان دەستیان بەخۆپیشاندان کردەوە و تێیدا هاوشێوى خوێندکارانى ناوچەکانى دیکە داواى پێدانى دەرماڵە و کەمکردنەوەى نرخى خوێندنى پارالێلیان کرد و لە ئێستاشدا ڕێگاى سەرەکى سلێمانى- گەرمیانیان داخستووە. ئەوەش لەکاتێکدایە، لە هەفتەى ڕابردوودا بەهۆى بەردەوامى خۆپیشاندانەکانەوە سەرۆکایەتى زانکۆى سلێمانى دەوامى خوێندنى ڕاگرت و ئەمڕۆش پڕۆسەى خوێندن دەستیپێکردەوە، بەڵام جارێکى دیکە خوێندکاران درێژەیان بە خۆپیشانداندا.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵه به بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانی هاوڕێ عیساجەمشیدی

-

ڕوودانی دوو بوومەلەرزەی یەک لە دوای یەک لە پارێزگای کرماشان

-

جیاکاری ڕەگەزی دووباره‌ لە زانکۆی بێهشتی

-

کۆبوونەوەی ئێرانییەکانی دانیشتووی ئاڵمان و نۆروێژ بۆ پشتیوانی لە گەلانی ئێران

-

گوشاری کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنەماڵەی خۆپیشانده‌رانی ئێرانی لە ئوسترالیا

-

شێرپەنجە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دووهەم هۆکاری سەرەکیی گیان لەدەستدانە

-