بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، سەر لەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە دوو كهس خەڵکی گوندی بێوەرانی سەردەشت لە بەنداوی ئەو شارەدا گیانیان لەدەستداوە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە نەتوانراوە تەرمەکانیان بدۆزرێتەوە.
بەپێی ئەو هەواڵە، ئەو دوو كهسه لەسەر بەلەمێکی گەشتیاری بوون و بەهۆی ڕووداوێکهوه کەوتوونەتە نێو ئاوی ئەو بەنداوە و خنکاون. جێگای ئاماژەیە تا كاتی ئاماده كردنی ئهم ههواڵه گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو دوو کەسە بەردەوام بووە.