ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی ترسی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە سەرهڵدانەوەی ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییەکان دژ بە حکومەت، شاری سەردەشت لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە میلیتاریزە کراوەتەوە.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە جووڵەیەکی سەربازی لە نێو شاری سەردەشت بە چەکی گران، هەوڵی ڕێگری لە هەر چەشنە کۆبوونەوەیەکی خەڵکی ناڕازیان دا. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزەکانی ڕژیم بە چەندین چەکی گران وەکوو کاتیۆشا و دۆشکاوە دەرکەوتوون، کە ئەمەش بە تەواوی بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
