کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی ته‌ندرووستی “عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی” له‌ زیندانی ورمێ

خراپی دۆخی ته‌ندرووستی عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی له‌ زیندانی ورمێ

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، باری ته‌ندرووستی “عه‌بدۆلعه‌زیز گوڵمحه‌ممه‌دی” له‌ بیسته‌مین ڕۆژی مانگرتن له‌ خواردنی ناله‌باره‌ و پێویستی به‌ ده‌رمان له‌ نه‌خۆشخانه هه‌یه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “عه‌بدۆلعه‌زیز گوڵمحه‌ممه‌دی” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ناڕوونی چاره‌نووس و دژایه‌تیكردنی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌گه‌ڵ ئازادبوونی به‌ دانانی وه‌سیقه، ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن. ناوبراو پێشینه‌ی نه‌خۆشی خوێنبه‌ربوونی گه‌ده‌ی هه‌یه‌ و ئێستا گیانی له‌ مه‌ترسی جیددی دایه‌. هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زیندان گوازاروه‌ به‌ڵام حازر نه‌بووه‌ مانگرتنه‌كه‌ی بشكێنێت.