ڕۆژی شهممه ١٧ی مانگی بهفرانبار، دەزگای قهزایی کۆماری ئیسلامی، ههواڵی لەسێدارەدانی “محەممەد مێهدی کەرەمی” و “محەممەد حوسێنی”، لە خۆپیشاندەرانی ڕاپەڕینی سەرتاسەری گهلانی ئێرانی بڵاو كردهوه.
“محەممەدحسێن ئاغاسی”، پارێزەری دادگوستەری لە تویتردا ڕایگەیاندووە کە حوکمی لەسێدارەدانی “محەممەدمێهدی کەرەمی” بەبێ ئاگادارکردنەوە و بەبێ دوایین چاوپێکەوتن لهگهڵ بنەماڵەکەی، جێبەجێ کراوە. ئەو دوو خۆپیشاندەرە بە تۆمەتی کوشتنی بەسیجییەک بە ناوی “ڕوحوڵڵا عەجەمیان” لە ڕێوڕەسمی چلەی “حەدیس نەجەفی” بە “افساد فی الارض لە ڕێگای ئەنجامدانی تاوان دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی” مەحکووم کران و دیوانی باڵای وڵات، پێداچوونەوەی دۆسییەی ئەو دوو خۆپیشاندەرەی ڕەت کردەوە و حوکمی داسەپاو لە دادگای سەرەتاییدا، بە پشتبەستن بە بەندی ئەلف مادەی ٤٦٩ ی یاسای ئایینی دادرەسی کەیفەری، پشتڕاست کرایهوه.