“مێهدی مۆعه‌ره‌بی” موعه‌لیمی دانیشتووی شاری حه‌میدیه و به‌ندكراوی سیاسی عه‌ره‌ب كه ماوه‌ی به‌ندكرانی له‌زیندانی تۆربه‌ت جام تێپه‌ڕ ده‌كات، جه‌ڵته‌ی دڵ لێی داوه و گیانی له مه‌ترسی دایه.
“مێهدی مۆعه‌ره‌بی” مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٩٤ ده‌ستبه‌سه‌ر و له دادگای ئینقلابی ئه‌هواز به تۆمه‌تی ” تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” به موحاره‌به و “افساد فی الارض” مه‌حكووم و سزای ٣٠ ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی تۆربه‌ت جامی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. به‌پێی زانیارییه‌كان، سێ هاودۆسیه‌ی مێهدی به ناوه‌كانی “قه‌یس عۆبه‌یداوی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، “ئه‌حمه‌د عۆبه‌یداوی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و “سه‌جاد عۆبه‌یداوی” له ساڵی ٩٥ی هه‌تاویدا له‌سێداره دراون. نابراو له ڕۆژانی ڕابردوو به‌هۆی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و ئێستا دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.