ئەفشین بایمانی، زیندانی سیاسی تەمەن ٥٠ ساڵ، ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بەهۆی کێشەی دڵەوە له هۆش خۆی چوو و ڕه‌وانه‌ی نەخۆشخانەی ده‌روه‌ی زیندان كرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپینی بەرگری لە به‌ندكراوانی سیاسی و مەدەنی، ئەفشین بایمانی کە ماوه‌ی ٢٤ ساڵ سزای هەتاهەتایی لە زیندانی کەرەج تێپه‌ڕ ده‌كات، تووشی گیرانی دماره‌كانی خوێن بووه و پێویستی خێرای به نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه، به‌ڵام دادستانی كه‌ره‌ج له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی به‌و به‌ندكراوه سیاسییه دژایه‌تی كردووه.