ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی گه‌شتی ئێرشادی تاران هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند كچی دژبه‌ری حیجابی زۆره‌ملێ و كاردانه‌وه‌ی توندی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، چه‌ند ژن و پیاو به جلی هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر چه‌ند كچی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری له ناوچه‌ی كیانشاری تاران و ئازاریان ده‌ده‌ن. هه‌ڵسووكه‌وتی هێزه‌كانی ڕژیم كاردانه‌وه‌ی توندی خه‌ڵكی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه و ڕێگه به هێزه‌كانی ڕژیم ناده‌ن ئه‌و چه‌ند كچه ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن.