نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٢، تەرمی ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی “سیامەند شابۆیی” خەڵکی شاری شنۆ، لە بینایەکی نیوەکارە لە گوندی “قادرئاوا”ی سەر بە شارۆچکەی “بەحرهکە” لە نزیکی شاری هەولێر دۆزرایەوە.
بهپێی زانیارییهكان، کاتێک تەرمی ئەم چالاکە سیاسییە دۆزراوەتەوە، درکەوتووە کە بە چەند گوللەیەک لە پشتەوە لێی دراوە. بهوتهی كهسانی نزیك له “سیامەند شابۆیی، ناوبراو لە ئێوارەی دوێنێوە دیار نەماوە و هیچ هەواڵێکی نەبووه. ئهو چالاكه سیاسییه لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمهوه هەڕەشەی لێ کرابوو و لەم دوایییانەشدا دوو برای ناوبراو و هەروەها “کۆمار شابۆیی”، كۆڕه تهمهن ١٤ ساڵانهكهی لهلایهن هێزهكانی حكوومهتهوه دەستبەسەر کرابوون. تیرۆرکردنی “سیامهند شابۆیی” لە کاتێکدایە کە دوو ئەندامی دیکەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوەکانی “لوقمان ئاجی” و “عادل موهاجێر” خەڵکی شاری پیرانشار، ڕۆژی هەینیی ڕابردوو، لە شاری قەڵادزێی سەر به پارێزگای سلێمانی تیرۆر کرابوون.