کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تۆماركردنی زۆرترین ئاماری بێكاری ئێران له‌ پارێزگای كرماشان

تۆماركردنی زۆرترین ئاماری بێكاری ئێران له‌ پارێزگای كرماشان 4

به‌پێی نوێ ترین ئاماری بڵاوكراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ نرخی بێكاری له‌ زستانی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماری ئێران، زۆرترین نرخی بێكاری له‌و ماوه‌یه‌ له‌لایه‌ن پارێزگای كرماشانه‌وه‌ تۆمار كراوه‌.

نرخی بێكاری له‌ كرماشان زیاتر له‌ ١٧ و نیو له‌ سه‌ده‌ و ئه‌وه‌ به‌ واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌ر ده‌ كه‌سی بێكار، ته‌نیا دوو كه‌سیان ده‌توانن دامه‌زرێن. به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی ئێعتماد، به‌دوای كرماشان، پارێزگاكانی كوردستان، ئه‌رده‌بیل، لۆڕستان، خووزستان، به‌لووچستان، گوڵستان، خۆراسانی شومالی، هۆرمۆزگان و كرمان به‌ نرخی بێكاری زیاتر له‌ ١٠٪ له‌و ڕێزبه‌ندییه‌ دا جێیان گرتووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ پپشتر ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ١٠ له‌ سه‌دی ڕێژی هه‌ژاری له‌ كۆمه‌ڵگا و ئیزافه‌بوونی ٨ ملیۆن كه‌سی دیكه‌ به‌ ئاماری هه‌ژارانی ئێرانی بڵاو كردبوو.