ڕۆژی یەکشەممە ٧ی مانگی ڕهشهمه، تەقینەوەی بۆمبێک لە پارێزگای “بەلوچستان”ی پاکستان، ٤ کوژراو و ١٢ برینداری لێکەوتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان، بەهۆی تەقینەوەی “بۆمبێک له کەناری ڕێگا” لە یەکێک لە بازاڕە ناوخۆییەکانی پارێزگای “بەلوچستان”ی پاکستان، ١٢ کەس بریندار بوون و لانیکەم ٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.