نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشهممه ٢١ی مانگی ڕهزبهر ڕایگەیاند، بەپێی ئەنجامی ڕاپرسیەک، کە بە هاوکاریی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەساڵی ٢٠٢١ ئەنجامیان داوە دەرکەوتووە، لە 90.8٪ ی ژنانی عێراق لە دەرەوەی بازاڕی کارن.
به وتهی نوێنەری سندوقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانان، ژمارەی دانیشتوانی عێراق لە ئێستادا ٤١ ملیۆن کەسه، ئەگەر ڕێژەی گەشەی ساڵانەی دانیشتووانی ئێستا، کە زیاتر لە 2.5٪ بەردەوام بێت، پێشبینی دەکرێت ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٣ دا بگاتە زیاتر لە ٥٠ ملیۆن کەس. بهپێی ئهو ڕاپۆرته، زیاتر لە 59٪ی دانیشتووانی عێراق تەمەنیان لەنێوان ١٥ بۆ ٦٤ ساڵیدایە، ئەمەش بەو مانایە كه زیاتر لە نیوەی دانیشتووانەکەی لەو تەمەندان کە توانای کارکردنیان هەیە.