ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا گونده‌كانی “گوهرزه” و “بڵاوه”یان له ناوچه‌ی ئامێدی له هه‌رێمی كوردستان به چڕی بۆردوومان كردووه به‌ڵام هێشتا زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه.
به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، ئه‌رته‌شی توركیا به ئه‌نقه‌ست گونده‌كان بۆردوومان ده‌كات تاكوو خه‌ڵك ناچار به چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان بكات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ربازانی توركیه له ناوچه‌ی برادۆست به‌ربه‌ستیان بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه ساز كردووه و ئۆتومبێلی خه‌ڵك ده‌پشكنن و هاتووچۆیان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن. هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له باكووری هه‌رێمی كوردستان ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌وه و داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن كاردانه‌وه‌ی جیددی‌یان به‌رانبه‌ر به داگیركه‌ران بێت.