کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی شاخه‌وانانی گیانبه‌ختكردوو له بانه

1 2 25

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، مه‌راسمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ته‌رمی شه‌ش شاخه‌وانی گیانبخه‌تكردوو، به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان هاوكات له‌ گه‌ڵ دانیشتوانی شاری بانه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم، یادی ئازیزی شه‌ش شاخه‌وانی گیانبه‌ختكردووی به‌رزاییه‌كانی حه‌وتاشیان به‌ ناوی “عومه‌ر عه‌بدوڵڵاهی”، “ڕووناك دانشمه‌ند”، “كاروان ئه‌حمه‌دپوور”، “خالق محه‌ممه‌د نژاد”، “شه‌هلا ڕه‌حمانی” و “یاسا سادقی” به‌رز ڕاگرت و هاوخه‌می خۆیان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان كرد.