ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كرێكارانی بێكاركراوی كارخانه‌ی خشتی “جیل له شارستانی كاروون و كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌كراوی مێترۆی ئه‌هواز له ئاست ناڕوونی چاره‌نووسیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی خشتی جیل له شارستانی كاروون ماوه‌ی دوو ساڵه بێكار كراون و هێشتا داخوازییه دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. به‌وته‌ی كرێكاران، كارخانه‌ی خشتی جیل ماوه‌ی دوو ساڵه به‌هۆی كێشه‌ی دارایی داخراوه و كرێكاران له بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ١١٣ كرێكاری له‌سه‌كار ده‌ركراوی میترۆی تاران كه له به‌شی پاراستن دا كاریان كردووه، یه‌ك ساڵ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و ئێستا كه ده‌وڵه‌ت بڕیاری داوه په‌یمانكار بگۆڕێت نیگه‌رانی پشتگوێ خستنی داخوازییه‌كانیانن.