ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی به‌فرانبار، جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی مامۆستایه‌كی زانكۆی كوردستان به‌ناوی “نازه‌نین زه‌هرا سه‌روی” له دادسه‌رای ئینقلابی شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دكتۆر “ناوه‌نین زه‌هرا سه‌روی” مامۆستای بواری ئه‌ندازیاری زانكۆی كوردستانه و له‌كاتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و زانكۆیە پشتیوانی له خوێندكاران كردبوو و هێرشی دڕندانه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر زانكۆ و خوێندكاران به توندی شه‌رمه‌زار كردبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی پێنجشه‌ممه جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنه‌كه‌ی له دادسه‌رای ئینقلابی شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو و له‌لایه‌ن دادگاوه به تۆمه‌تی “كۆبوونه‌وه و پیلانگیڕی له‌دژی ئاسایشی گشتی” مه‌حكووم كرا.