ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمان و چالاكانی سیاسی به بۆنه‌ی ڕۆژی دانشجوو و ٢٥مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران مه‌راسیمێكیان له پاركی لاله‌ی تاران به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، چالاكانی سیاسی و فه‌رهه‌نگی به‌شدار له‌و مه‌راسیمه وێڕای پیرۆزبایی كردنی ڕۆژی دانشجوو و ٢٥مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی ئێران، ڕێزیان له یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی گرتووه. به‌شداربووان یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی هه‌موو بزووتنه‌وه‌كانی ئێرانیان ڕێگه چاره‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی حكوومه‌ت زانی و په‌سه‌ندكردنی لایه‌حه‌ی حیجاب و عیفافیان به توندی مه‌حكووم كرد.