ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانانن دانیشتووانی شارۆچكه‌ی شه‌هبای سه‌ر به كانتۆنی عه‌فرین، مراسمێكیان به بۆنه‌ی دووهه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا به‌ڕێوه برد.
به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی و به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، ڕێزیان له یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی گرت. ئاماده‌بووان پاش مه‌راسیمه‌كه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامیان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان مه‌حكووم كرد و دروشمی به‌رخۆدان ژیانه و “شه‌هید نامریت”یان به‌رز كرده‌وه.