کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی 17 پۆلیس له‌ شاری ئامه‌د

برینداربوونی 17 پۆلیس له‌ شاری ئامه‌د 1

ڕۆژی هه‌ینی ‌‌٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لە شاری ئامەد باکووری کوردستان بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی گواستنەوەی هێزە ئەمنییەکان، 17 پۆلیس برینداربوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاسێکی تایبەتی گواستنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شاری ئامەد باکووری کوردستان لە سەر رێگەی سەرەکیی نێوان شارۆچکەی “فارقین” و ناوەندی شاردا وەرگەڕا. لە ئەنجامدا 17 پۆلیس برینداربوون و دوای ڕووداوەکە ژمارەیەکی زۆر ئەمبوڵانس و بەرگریی شارستانی و فریاگوزاری ڕوویانکردە شوێنی ڕووداوەکە و سەرجەم بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی شارۆچکەی فارقین.