ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌هۆی گڕگرتن و سووتانی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خشت له ڕێگای “حه‌بیب ئاوا”ی شاری ئیسفه‌هان پێنج كرێكاری ئه‌و كارگه‌یه به‌سه‌ختی بریندار بوون.
هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا وته‌بێژی ناوه‌ندی ده‌رمانی ئیسفه‌هان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ك به ناوی كرێكاره برینداربووه‌كان بكات ڕایگه‌یاندووه، پێنج پیاوی ته‌مه‌ن ١٦ بۆ ٤٥ ساڵ له‌و ڕووداوه‌دا بریندار بوونه كه سه‌رجه‌میان له‌و ناوه‌نده دره‌مانیه له ژێر چاودێری پزیشكیدان. شایانی باسه له كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی “ئاجور” كرێكاران به بێ هه‌بوونی بیمه و گرێبه‌ستی كاری خه‌ریكی كارن و له ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕووداوێكی كاردا ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان به‌ته‌واوه‌تی تووشی گرفت ده‌بێت.