کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

برینداربوونی ١٠ منداڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان بەهۆی تەقەی میلیشیاکانی سەر بە تورکیە

برینداربوونی ١٠ منداڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان بەهۆی تەقەی میلیشیاکانی

ڕۆژی ڕابردوو میلیشیاکانی “ئەلحەمزات”ی سەر بە سوپای تورکیە لە گوندی “میرکان”، لە ناوچەی ماباتای عەفرین تەقەیان لە مەدرەسەی گوندەکە کرد و لە ئەنجامدا ١٠ منداڵ برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، چەکدارانی ئەو گرووپە کاتیک هەوڵیانداوە هێرش بکەنە سەر موعەلیمی مەدرەسەکە، موعەلیمەکە هەڵاتووە، بەڵام چەکدارەکان بەبێ ڕەچاوکردنی ژیانی منداڵانی ناو ئەو مەدرەسەیە تەقەیان کردووە و بە هۆیەوە ١٠ منداڵ بریندار کراون. جێگای ئاماژەیە یەکیک لەو منداڵانە بە ناوی “مەریەم محەمەد قاسم” بەهۆی سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی تورکیە کراوە.