بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی مانگی ڕەزبەر، هاووڵاتییه‌ك به ناوی “زانیار عه‌بدۆڵڵاهی” خه‌ڵكی ناوچه‌ی “خه‌ڵیفان”ی سه‌ر به شاری مه‌هاباد، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به توندی بریندار بوو.
به پێی زانیارییه‌كان ئه‌و هاووڵاتییه له كاتی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕ و ماڵات تووشی ئه‌و ڕووداوه هاتووه و ئێستا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری پزیشكیدایه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی له شاری بێستوونی سه‌ر به ئۆستانی كرماشان به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به‌توندی بریندار ببوو. شایانی باسه كه ساڵانه به‌ده‌یان كه‌س به هۆی ته‌قینه‌وی مین و پاشماوه‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن یان گیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن.