شه‌وی شه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی مێرمنداڵی خه‌ڵكێ دیولان به ناوی “په‌رهام محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی شه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه. له ئاكامی ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، كۆڵبه‌رێك به ناوی “په‌رهام محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له‌لایه‌ن لاقیه‌وه به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.