کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی سێ پێشمه‌رگه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ کۆگای فەرماندەیی سپیلک

برینداربوونی سێ پێشمه‌رگه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ کۆگای فەرماندەیی

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لەکاتی خاوێنکردنەوەی کۆگایەکی تەقەمەنی لەنێو بارەگای فەرماندەیی سپیلک، گولـلە تۆپێک تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ پیشمەرگە برینداربوون.

رووداوەکە کاژێر 5:40ی ئێوارەی پێنجشه‌ممه‌ روویداوە و فەرماندەیی باره‌گای سپیلک له‌و باره‌وه‌ بە میدیاكانی راگەیاند، ئەو پێشمەرگانەی بریندار بوون، ساچمەی گولـلە تۆپیان بەرکەوتووە و رەوانەی نەخۆشخانەی خەلیفان کراون.