شه‌وی چوارشه‌ممه ١٣ی به‌فرانباری ١٤٠٢، سێ كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی جوانڕۆ، شاهۆ و ڕه‌وانسه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی نه‌سوود بریندار كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی چوارشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی نه‌وسوود و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكراوه، له ئاكامی ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، سێ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “حسێن ڕۆسته‌می” خه‌ڵكی جوانڕۆ، “فه‌رهاد(پاشناو نادیار)” خه‌ڵكی گوندی “تازاوای سریاس”ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شاهۆ و كۆڵبه‌رێكی دیكه كه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه به‌سه‌ختی بریندار بوون.