کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی دوو كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ سنووری مێهران

برینداربوونی دوو كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ سنووری مێهران

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، دوو کارمەندی پووچەڵکردنەوەی مین، بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری مێهران برینداربوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو کارمەندی پووچەڵکردنەوەی مین لە بەرزاییەکانی ناوچەی “قەڵاوێزان”ی “مێهران”ی سەر به‌ ئوستانی ئیلام بە سەختی برینداربوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئەم دوو قوربانییە بۆ نەخۆشخانەی ئیلام ڕاگوێزراون و ئێستا لە ژێر چاودێریی پزێشکی دان.