کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

برینداربوونی دوو شه‌رڤان له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر كۆبانی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی توركیا له‌ ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلێك له‌ ده‌ورووبه‌ری گۆڕستانی كۆبانی و دوو شه‌رڤان به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌وته‌ی به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، له‌ كاتی ناشتنی ته‌رمی چه‌ند هه‌ڤاڵیان له‌ گۆڕستانی كۆبانی و له‌ حاڵێكدا خه‌ڵكانێكی زۆر به‌شداری مه‌راسمی پرسه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووانه‌ بوون، ئه‌رته‌شی توركیا له‌ ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو شه‌رڤان به‌سه‌ختی بریندار بوون. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا، ٧ كه‌س له‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر باكوور و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕێزگرتن له‌ یادی سێ گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له‌ شاری سنه‌

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر سێ چالاكی كرێكاری

-

بانگکرانی باوک و برای کۆمار دەرئوفتادە بۆ ئیتلاعاتی پیرانشار

-

ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی له‌ ئاست فه‌رمانی چۆڵكردنی خوابگا

-

كوژرانی شارومه‌ندێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ نوورئابادی لۆڕستان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی موعه‌لیمان به‌ بیانووی دانانی بابه‌ت له‌ ئینستاگرام

-