کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ده‌ كرێكاری ئه‌فغانستانی له‌ ته‌قینه‌وی كارگه‌ی خشت په‌زی مه‌روده‌شت

برینداربوونی ده‌ كرێكاری ئه‌فغانستانی له‌ ته‌قینه‌وی كارگه‌ی خشت

ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی خاكه‌لێوه‌، ته‌قینه‌ه‌وه‌یه‌ك له‌ یه‌كێك له‌ كووره‌ خشت په‌زییه‌كانی شاری مه‌روده‌شت ڕوویدا‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌ كرێكاری ئه‌فغانستانی بریندار بوون.

به‌وته‌ی ئۆرژانسی شارستانی مه‌روده‌شت، ڕووداوه‌كه‌ كاتژمێر شه‌ش و ٢٣ ده‌قێقه‌ی به‌یانی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له‌ شوێنی پشوودانی كرێكارانی ئه‌فغانستانی ڕووی داوه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ده‌ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون كه‌ باری ته‌ندرووستی دوو كه‌سیان ناجێگیره‌.