به پێی هه‌واڵێك كه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خاكه‌لێوه، “عیسا ئیبراهیم زاده” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری شنۆ له لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه.
به پێی زانیارییه‌كان، ئیتلاعاتی سپای پاسداران به شێوه‌ی ته‌له‌فوونی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و چالاكه كرێكارییه كردووه و ڕایانگه‌یاندوو كه ئه‌گه‌ر سه‌ردانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شنۆ نه‌كات، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستبه‌سه‌ری ده‌كه‌ن. ناوبراو پاش سه‌ردانی بۆ ئیتلاعاتی سپا، له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ برایه‌كی به ناو “بێهنام ئیبراهیم زاده” بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر خراوه‌ته ژێر لێپرسینه‌وه. هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له كۆتاییدا هه‌ڕه‌شه‌یان له “عیسی” كردووه كه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رده‌وام بێت، په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێی بۆ ساز ده‌كه‌ن و ئه‌و وه‌سیقانه‌ی بۆ براكه‌ی دایناوه زه‌وتی ده‌كه‌ن.