دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی شاری بۆکان لە ئیبلاغیه‌یه‌كی فەرمی دا، ٥٤ پارێزەری ئەو شارەی بانگهێشت و داوای “ڕوونکردنەوە”ی لێ کردوون. ساڵی ڕابردوو ئەو پارێزەرانە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک پشتگیریی خۆیان لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی ڕاگەیاندبوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی بۆکان له ئیبلاغیه‌یه‌ك دا كه بۆ ئه‌و ٥٤ پارێزەره‌ی ناردووه وای نیشان داوه كه گوایه ئه‌وان بەهۆی “بڵاوکردنەوەی وێنە، فیلم و گه‌لێك بابه‌تی پێچه‌وانه‌ی پاراستنی بنه‌ما گشتیه‌كان”، بانگ كراون. بەپێی ئەو ئیبلاغیه، پێویستە پارێزه‌رانی بانگكراو ڕۆژی سێشەممە ٢٠ تا ٢٥ی پووشپەڕ، سەردانی دادگا بکەن و لەوێ ئامادە بن.