وەزارەتی درەوەی ئیسپانیا ڕۆژی چوارشەمە ٦ی مانگی ڕەزبەر، باڵیۆزی ڕژێمی ئێرانی بە هۆی سەرکوتی به‌رینی ناڕازیان و پێشێلکردنی مافی ژنان بانگهێشت کرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی ئیسپانیا پاش بانگهێشتی باڵیۆزی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌و وڵاته داوای لە تاران کردووه کۆتایی بە ڕەشبگیری ڕۆژنامەوانان و هاوڵاتییان بهێنێت و ده‌ست له توندووتیژی دژبه ژنان هه‌ڵ بگرێت و مافه‌كانی مرۆڤ له‌به‌رچاو بگرێت.