کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگه‌وازی شۆفێرانی بارهه‌ڵگری كورد بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌ تاران

بانگه‌وازی شۆفێرانی بارهه‌ڵگری كورد بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌ تاران 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، شۆفێرانی بارهه‌ڵگری كورد و تورك له‌ بانگه‌وازێكد دا داویان له‌ هاوكاره‌كانیان كرد كه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٥ی خه‌رمانان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئه‌فغانستان له‌ تاران كۆببنه‌وه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی تالیبان ماوه‌ی ٩٠ ڕۆژه‌ كۆمه‌ڵێك شۆفێری بارهه‌ڵگری كورد و توركیان له‌ ئه‌ودیوی سنووری ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ و وێڕای لێدان و ئازاردانیان، كه‌لووپه‌ل و ماشێنه‌كانیان زه‌وت كردووه‌. به‌ وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی یه‌كێك له‌ شۆفێران، له‌ ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا، ده‌وڵه‌ت هیچ هه‌نگاوێكی بۆ ئازادی و ڕزگاركردنی تانكه‌ره‌كانیان هه‌ڵ نه‌گرتووه‌ و داوا ده‌كه‌ن بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ هاوكاره‌كانیان له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئه‌فغانستان له‌ تاران كۆببنه‌وه‌.