کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

باروودۆخی مەترسیداری جەستەیی چالاکێکی کرێکاری لە بەندیخانەی ئێڤین

باروودۆخی مەترسیداری جەستەیی چالاکێکی کرێکاری لە بەندیخانەی ئێڤین

نەسرین جەوادی، چالاکوانی کرێکاری بەندکراو لە بەندیخانەی ئێڤین، سەرەڕای نالەباری باری جەستەیی، چارەسەری پزیشکی شیاوی بۆ نەکراوە و ئیزنی چوونە دەرەوەی لە بەندیخانە بۆ چارەسەری پزیشکی پێ‌نادرێت.

به‌ وتی “ڕامین سه‌فه‌رنیا” پارێزه‌ری ” نه‌سرین جه‌وادی”، ناوبراو ته‌مه‌نی ٦٨ ساڵه‌ و له‌ بارودۆخێكی خراپی ته‌ندرووستیدا ده‌ژیت كه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی زیندان و ده‌موده‌زگا قه‌زاییه‌كانی ڕژیمیه‌وه‌ ڕێگری له‌ هه‌ناردنی ئه‌و به‌ندكراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری پزشكی ده‌كرێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ناوبراو له‌ ده‌ست نه‌خۆشی پووكی ئێسكه‌وه‌ ده‌ناڵینیت و پێویستی به‌ وه‌رگرتنی ده‌رمانی تایبه‌ت هه‌یه‌، كه‌ ته‌نانه‌ت ڕژیم ڕێگری له‌ پێدانی ده‌رمانه‌كانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ زیندانیشدا ده‌كات.