به‌یانی دووشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی مێهدی پیری و مه‌زاهیر عه‌یوه‌زی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه له زیندانی زه‌نجان ئیعدام كران.
به پێی راپورتی كانونی مافی مرۆڤی ئێران، مێهدی پیری به‌ندكراوی كوردی خه‌ڵكی شاری شیروان له پارێزگای خۆراسانی شومالی بووه كه چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. هه‌روه‌ها مه‌زاهیر عه‌یوه‌زی سێ ساڵ له‌وه‌به‌ر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، كۆماری ئیسلامی له سه‌روبه‌ندی ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا بۆ چاوترسێنكردنی كۆمه‌ڵگا ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كانی بردووه‌ته سه‌ره‌وه.