ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌مه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل، باكوور، خان یوونس و به‌یت لاهیای له كه‌رتی غه‌زه به چڕی بۆردوومان كرد و له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا، به ده‌یان فه‌له‌ستنی دیكه بوونه قوربانی.
وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ ٣٠ هه‌زار و ٦٣١ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه و نزیك به ٧٢ هه‌زار و ٤٣ كه‌س بریندار بوون. هه‌روه‌ها ئاماری ئه‌و فه‌له‌ستینیانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئیسڕائیله‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون سنووری ٧ هه‌زار و ٤٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاندووه. هاوكات له‌گه‌ڵ دانووستانه‌كانی میسر بۆ ڕێكه‌وتن له سه‌ر ئاگربه‌ستێكی چه‌ند حه‌فته‌یی، هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر باشووری لوبنان و كه‌رتی غه‌زه درێژه‌ی هه‌یه و له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌لانیكه‌م ١٠ ئه‌ندامی حیزبۆڵڵا له هێرشه مووشه‌كی و ئاسمانییه‌كاندا كوژراون.