ڕۆژی شه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، سنفی زێڕفرۆشانی مه‌شهه‌د وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
ماوه‌ی سێ حه‌فته‌یه سنفی زێڕفرۆشانی مه‌شهه‌د هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیان له شاره‌كانی تاران، برووجێرد، هه‌مه‌دان، ئه‌راك، ته‌ورێز، كرماشان، سنه،كه‌ره‌ج و یه‌زد مانیان گرتووه و له‌و ماوه‌یه‌دا ٢٠٠ دووكان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌ماكنه‌وه پۆلۆمپ كراوه. سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان، زێڕفرۆشان دژبه زیادكردنی باجی ساڵانه و تۆماركردنی داراییه‌كانیان له سامانه‌ی تیجاره‌ت درێژه‌یان به مانگرتن داوه و ڕایانگه‌یاندووه كه تا ئه‌و كاته‌ی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت دووكانه‌كانیان ناكه‌نه‌وه.