کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان كوردستان

ئۆپۆراسیۆنی به‌رینی ئه‌رته‌شی توركیا له‌ ئۆستانی حه‌كاری توركیا

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ئه‌رته‌شی توركیا ئۆپراسیۆنێكی به‌ربڵاوی له‌ ئۆستانی “حه‌كاری” دژ به‌ گه‌ریلاكانی “پ.ك.ك” ده‌ستپێكرد و له‌ شه‌ڕ و پێكدادنه‌كانی نێوان هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا و گه‌ریلاكانی “پ.ك.ك” ١١ سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ كوژران هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ ئه‌رته‌شی توركیا ده‌ستی داوه‌ته‌ چۆڵكردنی زۆره‌ملی گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری خه‌ڵك ده‌دات.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری “مێزۆپۆتامیا” ئه‌رته‌شی توركیا له‌ ناوچه‌كانی سنووری “حه‌كاری”، “یوكسه‌ك ئۆوا” و “چۆكورجا” ئۆپراسیۆنێكی به‌ربڵاوی ده‌ستپێكردووه‌ و شه‌ڕی قورس له‌ نێوان هێزه‌كانی توركیا و گه‌ریلاكان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م ١١ سه‌ربازی توركیا كوژراون و به‌ ده‌یان سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار كراون. به‌ پێی  فه‌رمانی فه‌رمانداری ئۆستانی “حه‌كاری” ئه‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕ و پێكدادانیان تێدایه‌ ناوچه‌ی ئه‌منییه‌تی ڕاگه‌یه‌ندراون و گوندنشینانیان به‌ زۆر ناچار به‌ كۆچ و چۆڵكردنی ناوچه‌كه‌ كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

دەربڕینی ناڕەزایەتی و دەستبەسەرکردنی ٣ کرێکاری کارخانەی سیمانی شاری سیروان

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری قوروه‌

komalah

پاڵپشتیی موعه‌لیمان و كرێكارانی شاری سنه‌ له‌ موعه‌لیمانی زیندانی كراو

komalah

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم

komalah

برینداربوونی دوو ژێنگەپارێزی شاری چووار

komalah

خۆکوشتنی دەرەجەدارێکی هێزەکانی ئەرتش لە شاری کرماشان

komalah