کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی ٩ به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندانی ئه‌هواز

ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی ٩ به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندانی ئه‌هواز 3

پاش له‌سێداره‌دانی ڕه‌زا ڕه‌سایی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان له‌ ئێران، نیگه‌رانیه‌كان سه‌رباره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی ٨ به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز زیادی كردووه‌.

ناسناوی ئه‌و ٨ به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ بریتیه‌ له‌: “عه‌باس دریس”، “موجاهید كوركور”، “عه‌لی مه‌ جده‌م”، “موعین خه‌نفه‌ری”، “سالم مووسه‌وی”، “محه‌ممه‌دڕه‌زا مه‌جده‌م”، “عه‌دنان مووسه‌وی” و “حه‌بیب دریس”. شایانی باسه‌ كه‌ ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی ئه‌و هه‌شت به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌، هۆشداریان به‌ ده‌زگای قه‌زای كۆماری ئیسلامی داوه‌.