کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری چالاكێكی كرێكاری له‌ زیندانی “عادڵ ئاباد”ی شیراز

ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری چالاكێكی كرێكاری له‌ زیندانی عادڵ ئابادی شیراز

“محه‌ممه‌د داوه‌ری” چالاكی كرێكاری یه‌ندكراو له زیندانی “عادڵ ئاباد”ی شیراز، له‌ نامه‌یه‌كدا باسی له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاردانی خۆی و به‌ندكراوانی دیكه‌ له‌و به‌ندیخانه‌ ده‌کات.

ناوبراو له‌ لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شیرازه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌ گه‌ڵ گرووپه‌ نه‌یاره‌كانی كۆماری ئیسلامی” و “ته‌بلیغ دژ به‌ نیزام”، حوكمی ٨ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌ سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ له‌ نامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌ه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌ندكراوان له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی و ئه‌شكه‌نجه‌یان لێ كراوه‌ و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌ به‌ندكراوان له‌ ده‌رمان و په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.