له ڕۆژانی ڕابردوودا، منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵی خه‌ڵكی ئێرانشار به ناوی ئێلمیرا ناروویی له‌لایه‌ن باوك و داپیره‌یه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه.
به پێی زانیارییه‌كان، دایك و باوكی ئێلمیرا جیابوونه‌ته‌وه و باوكی ڕیگه‌ی نه‌داوه چاوی به دایكی بكه‌وێت. باوك و داپیره‌ی ئه‌و كچه ته‌مه‌ن ده ساڵه به بیانووی ونبوونی دوو ملیۆن تمه‌ن پاره، جه‌سته‌ی ئێلمیرایان سووتاندووه و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان داوه. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی به‌لووچ، دۆخی ته‌ندرووستی ئێلمیرا تا ڕاده‌یه‌ك خراپ بووه كه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و ئێستا له ژێر چاودێری پزیشكان دایه.