به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مێرمنداڵێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی ئابدانان به‌ناوی “ئه‌میر ڕه‌زا مووسه‌ویان” ته‌ه‌مه‌ن ١٥ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه.
ئه‌و به‌ندكراوه له په‌یوه‌ندییه‌كی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه كه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و چیتر به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو ئێش و ئازاره ناگرێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی درووست بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه “ئه‌میر ڕه‌زا” مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو.