شه‌وی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی خاكه‌لێوه، ئاگر له زیندانی “ئه‌یووبیه“ی شاری ڕێحای باكووری كوردستان به‌ربوو و بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری زیندانیان خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌یان له‌به‌رده‌م ئه‌و زیندانه به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئاگركه‌وتنه‌وه له زیندانی “ئه‌یووبیه“ی ڕێحا و هاتووچۆی چه‌ندین تیمی ئاگركۆژێنه‌وه و فریاكه‌وتنی خێرا، بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری زیندانیان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئیمه‌نی له‌و زیندانه و بێ خه‌به‌ری له چاره‌نووسی زیندانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و زیندانه خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌یان به‌ڕێوه برد. شایانی باسه كه پێشتر و له ساڵی ٢٠١٢ جارێكی دیكه له‌و زیندانه ئاگر كه‌وتبوو و ١٢ زیندانی گیانیان له‌ده‌ست دابوو، به‌ڵام له ڕووداوه‌كه‌ی دوێنێ هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ژماره‌ی برینداران و گیانبه‌ختكردووان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.