کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئاگردانی مێرگ و دارستانی سه‌رپولی زه‌هاو له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌

ئاگردانی مێرگ و دارستانی سه‌رپولی زه‌هاو له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، دوژمنانی ژینگه‌ له‌ شاری سه‌رپولی زه‌هاو مێرگ و دارستانی ناوچه‌كانی سه‌رقه‌ڵا و جه‌گیرانیان ئاگر داوه‌.

به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، هێشتا ماوەیەكی زۆر بۆ وەرزی هاوین ماوە و گیا به‌ تەواوی وشك نەبووە، به‌ڵام دوژمنانی ژینگه‌ مێرگ و له‌وه‌ڕگه‌ی ناوچه‌كانی سه‌رقه‌ڵا و جه‌گیرانی سه‌ر به‌ شاری سه‌رپۆلی زه‌هاویان ئاگر داوه‌ و پاش چه‌ند كاتژمێر هه‌وڵ و تێكۆشانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ و ژینگه‌دۆستان، ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ كراوه‌.