ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی گوندی ته‌ختی زه‌نگی كامیاران و مله‌ی چاوگ و مووسك له مه‌ریوان له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه به ئه‌نقه‌ست ئاگر درا.
به وته‌ی چالاكانی ژینگه‌پارێزی كامیاران، ئاگره‌كه‌ی گوندی ته‌ختی زه‌نگی به هه‌وڵ و تێكۆشانی چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی خۆبه‌خش كۆنتڕۆڵ كراوه، به‌ڵام ئاگری دارستانه‌كانی دوو گوندی مله‌ی چاوگ و مووسك له مه‌ریوان هێشتا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه و چالاكانی ژینگه‌پارێز داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه.