ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خاكه‌لێوه، چوار كه‌س له هاووڵاتییانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی پاركی منداڵانی ئاوێه‌ری سنه، به ناوه‌كانی “مەستوره موستەفا موبارەک“، “عابد خۆرشیدی“، “کەیوان زەندکەریمی” و “فەردین پێمانکار” به دانانی وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی ئازاد كران.
جێی ئاماژه‌یه كه ڕۆژی دووشەممە ١ی مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٠١ی هه‌تاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا و پۆلیسی سنە، هێرشیان كرده سەر به‌شداربووانی ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆز لە پارکی منداڵانی ئاویه‌ر و نزیكه‌ی ٣٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه به‌شێكیان ئازاد كراون و به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یان له‌به‌رده‌ستا نییه.