کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

یەکێتی و ڕێکخڕاو بوونی زیاتری خەڵکی کوردستان مەرجی سەرکەوتنە

  خەڵکی کوردستان لە بارودۆخێکی هەستیار و مێژوویی چارەنووس سازدان. لە مێژووی ئەم سەد ساڵەی دواییدا خەڵکی کوردستان لە ئێران، هیچکاتێک یەکێتی، هاوپشتی، وشیاری و ڕیکخراو بوونی خەڵک لە وەها ئاستێکی بەرز و ستایش ئامێز نەبووە.

  چل و سێ ساڵ خەباتی خەڵکی کوردستان لەدژی ڕژیمی کۆنەپەرستی ئیسلامی ئێران، گەشەی کۆمەڵایەتی، شکڵ گرتنی نەسڵگەلی نوێ کە خاوەنی زانست، خوێندەواری، ئەزمون و ڕێکخراو بوونێکی زیاترن خەڵک و ئەحزابی کوردستانی لە نەخشەی سیاسی ئێران، ناوچەکە و دنیادا کردۆتە هێزێکی بەتوانا بۆ دەستەبەر کردنی ئازادی، دادپەروەری، یەکسانی و پێشکەوتن خوازی.

لە بەرنامەی دوێنێی تەلەویزیۆنی کۆمەڵە دا و لە بەشی یەکەمی ئەم وتارەدا باسمان لە پێویستی و هەنووکەیی بوونی دیفاع لە خەڵکی کوردستان لە لایەن خەڵک، ناوەند، ڕێکخراو، ئەحزاب و کەسایەتیە ئێرانیەکانەوە کرد. ئەرکی سیاسی، ئینسانی و ئەخلاقی خەڵکی ئێران ئەوەیە کە بۆ بەسەرکەوتن گەیشتنی شۆڕشی ئێران داکۆکی لە خەڵکی کوردستان بکەن.

  ڕاستیەکەی ئەوەیە کە حکومەتی ئیسلامی شەڕ و نەسل کوژی بەسەر خەڵکی کوردستاندا سەپاندوە و لە حەوتوی ڕابردودا ژمارەی گیانبەخت کردوان بەرز بۆتەوە بۆ دە کەس لە ڕۆژێکدا. خۆڕاگری، ڕێکخراو بوون و ئیدامەکاریی ئەم بزوتنەوە گشتی و بە هێزە لە کوردستان، پێویستی بە وڵامدرانەوەی خێرا بە کێشەی بەڕێچوون، ژیاری، دەرمانی، پزیشکی و دابین بوونی پێداویستیە سەرەتاییە ئینسانیەکانە.

  بازاڕەکان لە مانگرتنی بەردەوامدان و ئەو ئیمکاناتە کەمە کاریەش کە بوو بەرەو رووی ئاستەنگی جیدی بۆتەوە و لەگەڵ لەبەین چوونی دەرفەتە کاریەکان دەستەویەخە بووینەوە. دابین کردنی مەسکەن، خۆراک، دەرمان و باقی ئیمکاناتی ژیان لەم وەرزە سارد و زستانیەدا بۆتە کێشەیەکی جیدی و هەڕەشەیەک بۆسەر درێژەدان بە ژیان. وێڕای ئەم بارودۆخە دژوارە بریندار بوونی بە هەزاران کەس و بەند کرانی چەندین هەزار زیندانی سیاسی نوێ، گوشارێکی زۆر قورسە بۆ سەر ژیانی بەشێک لە خەڵکی بێبەش و هەژار.

  لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵ و خەڵکی کوردستان ئیمکاناتێکی زۆر بەرینیان لە نێوخۆی کوردستان و لە ئاستی ئێران و لە گۆشەوکەناری دنیادا هەیە. چالاک کردنەوەی هەموو ئەم ئیمکاناتە لە خێراترین زەمانی مومکیندا نە تەنیا پابەندیەکی ئینسانی و ئەخلاقی، بەڵکو نیازێکی هەنووکەیی و گارانتی کەری بەردەوام بوونی خەباتە. دروست کردنی شەبەکەی دەرمانی و پزیشکی، دابین کردنی پێداویستیەکانی بە سەدان هەزار کەس کرێ نشینی بێکار و بێبەش، دروست کردنی تۆڕەکانی دابین کردنی سوتەمەنی و خۆراک، فەراهەم کردنی پێداویستیە هەنووکەییەکانی برینداران، گیراوەکان و بنەماڵەی بەڕێزی گیانەختکردوان مەرجی یەکێتی و یەکگرتوویی زیاتر و زەمانەتی سەرکەوتنە. پێویستە لە دابەشکاریەکی گونجاودا ئینڕژی و ئەزمونی مەوجودی هەڵسوڕاوان و تێکۆشەران بۆ پێکهێنان و هیدایەت کردنی وڵامدانەوە بەم پێداویستیانە و زەرورەتە ئینسانی و سیاسیەکان تەرخان بکەین.

  ئەزموونی مێژوویی لە ئاستی ناوچەکە و دنیادا دەریخستنوە کە تەنیا ئەو بزوتنەوانە دەتوانن بگەنە سەرکەوتن کە پشت ئەستورن بە توانایی و ئیمکاناتی خۆیان. کۆمەڵگا و خەڵکی کوردستان خاوەنی ئیمکانات و زەرفیەتێکی گەورەن و چالاک کردنەوەی ئەم توانایی و وزەیە لە خزمەت بە پێداویستیە هەنوکەییەکانی بزوتنەوەکە ئێمە دەباتە پێگەیەکی گونجاو ترەوە.

  خەڵکی کوردستان بە ئەندازەی کافی خاوەن کادری بە ئەمون و شارەزا، ئیمکاناتی ماڵی، هێزی شۆڕشگێڕ و داهێنەر، ئەزمون و ئیرادەن کە ئەگەر بە باشی و بە شێوەیەکی گونجاو ڕێکبخڕێت دەتوانێ وڵام دەرەوەی نیاز و پێداویستیەکانی شۆڕش و تێکۆشان بێت بۆ گەیشتن بە ئازادی، دادپەروەری، بەرابەری و ژیانێکی پڕ لە ڕیفاه و ئاسودەیی.

  لەگەڵ ئەوەشدا ئیمکاناتێکی گەلێک بەرین تر لە باقی شوێنەکانی ئێراندا بوونی هەیە کە دەکرێ سازمان بدریێت و بگاتە دەست هەڵسوڕاوانی خاوەن متمانە لە کەردستان. هەڵسوڕاوانی عەمەلی ئەم شۆڕشەی ئێستا و ڕێکخراوە نوێ و قەدیمەکان دەتوانن بە ئیبتیکاری خۆیان لەم ڕاستایەدا پێشقەدەم بن. بەڕێوەبردنی ئەم ئەرکە ئینسانی و شۆڕشگێڕانەیە لەسەر بەستێنی دڵسۆزیەکی بەرین کە لەنێو جەماوەرێکی بەریندا سەبارەت بە خەڵکی کوردستان بەدی هاتوە هاسان تر دەبێت..

بابەتی پەیوەندیدار

نەریتی ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانی کرێکار لە کوردستان

-

وتارێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئەمن کردنی کار

-

کەمپینی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین تا دێت بەربڵاوتر دەبێت

-

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-