کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

کەمپینی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین تا دێت بەربڵاوتر دەبێت

هەر لە سەرەتای جینۆسایدی ئیسرائیلەوە بە هاوکاری ئەمریکا لە غەززە، هێزە ئاشتیخوازەکان لە ئەمریکا بەرامبەر بەو جینایەتە دەستیاندایە ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان. بۆرژوازی ئەمریکا لە پەنای کەڵک وەرگرتن لە پۆلیس، دەسەڵاتی دادوەری و میدیاکانی خەتی فەرمی و بە تۆمەتی دژە یەهوودبوون، هەوڵیدا خەڵک لە دژی هێزە دژە ئیسرائیلییەکان لە غەززە هانبدەن. بەڵام هێزەکانی دژە جینۆساید نەک هەر پاشەکشەیان نەکرد، بەڵکوو ناڕەزایەتییەکانیان لە شێوەی دامەزراندنیکەمپی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی غەززەلەلایەن خوێندکارانەوە، بە شێوەیەکی ڕێکخراوتر و کاریگەرتر درێژە پێدا. خوێندکارانی زانکۆی کۆڵۆمبیا لە شاری نیویۆرک یەکەمکەمپی هاوپشتی لەگەڵ غەززەیان ڕۆژی ١٧ی ئاوریلی ٢٠٢٤ بەرامبەر بە ٢٩ی خاکەلێوە دامەزراند. یەکەم داواکاریی ئەوان ڕوو لە کارگێڕانی زانکۆ بوو. ئەوان خوازیاری ئەوە بوون کە زانکۆکە وەبەرهێنان لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی چەک و تەقەمەنی بەمەبەستی هەناردەکردنی بۆ ئیسرائیل ڕابگرێت؛ پۆلیسی پڕ چەک و چۆڵیان بەردایە گیانی خوێندکارانی کچ و کوڕ و بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردە سەر ئەو خوێندکارانەی کە بەرگریان لە خۆیان دەکرد و ١٠٠ کەسیان دەستبەسەر کرد. بەرپرسانی پۆلیس بە بیانووی ئەوەی کە کەمپەکان لەسەر زەوی تایبەتی زانکۆکان دامەزراون، هەوڵیاندا کۆیان بکەنەوە. زۆربەی بەرپرسانی کۆشکی سپی و ئەو ویلایەتانەی کە بەرگری لە بەرژەوەندیی کۆمپانیا زەبەلاحەکان دەکەن و هەروەها میدیاکانی سەر بە ملیاردێرەکان، بە تۆمەتی جۆراوجۆر و بە بەتایبەتی تۆمەتیدژە یەهوودبوون، دەستیاندایە تەبلیغ لە دژی خوێندکارانی لایەنگری فەلەستین. ئەوان ئەو هەڵسوکەوتە نامرۆڤانەی پۆلیسیان بەرامبەر بە خوێندکاران ستایش کرد. هەروەها زۆربەی پارلەمانتارانیش بە کەمپی کۆنەپەرستی و وەحشیگەرییەوە پەیوەست بوون. بەڵام چەند نوێنەرێکی وەک ئەلکساندریا ئۆکاسیۆکۆرتێز ئەندامی حیزبی سۆسیالیست دێموکراتیکی ئەمریکا، هەڵسوکەوتی دڕندانەی پۆلیسیان لەگەڵ خوێندکارە ناڕازییەکان بە توندی ئیدانە کرد.

بۆرژوازی لایەنگری ئیسرائیل، هاوڕێ لەگەڵ سیاسەتمەداران و سەرۆک پۆلیسەکانیان، پێیانوابوو بە هێرش و پەلاماری وەحشیانە بۆ سەر خوێندکارانی زانکۆی کۆڵۆمبیا، خوێندکاران چاوترسێن دەکەن، بەڵام خەیاڵیان خاو بوو، دامەزراندنیکەمپبە بانگەوازی ئەو خوێندکارانە زۆر بەخێرایی پەرەی سەند بۆ باقی ویلایەتەکانی تر و دەرەوەی وڵاتیش. زانکۆکانی وەک زانکۆی تەکساس، باشووری کالیفۆرنیا، یێل، هاروارد، ئاستین، لۆس ئەنجلێس، بۆستۆن، ڕۆد ئایلەند، سن ئانتۆنیۆ، هامبۆڵت و چەند زانکۆیەکی دیکە پێشەنگ بوون لە دانانی کەمپ و چالاکبوون لە کەمپیهاوپشتی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین“. ئەم پرۆسەی خەبات و ناڕەزایەتییانە بە دروشمیکۆتایی بهێنن بە یارمەتیدانی بکوژەکان!” بە خێرایی سەرانسەری وڵاتی گرتەوە. بەپێی دوایین هەواڵەکان، تا ئێستا ٦٠ کەمپ لە ٦٠ زانکۆی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دامەزراوە. ئەوان داواکاریبڕینی وەبەرهێنان و ئاشکراکردنییان بۆ تەواوی بزووتنەوەکە گەڵاڵە کردووە. خوێندکارانی خەباتکار دروشمەکانیغەززە ئازاد بکەن!”،کۆتایی بە کۆمەڵکوژی بهێننوفەلەستین ئازاد بکەن!”یان کرد بە دروشمێکی سەرتاسەری لە وڵات. هەروەها مانگرتن و خۆپیشاندانیش بە ئاکسیۆنی کەمپەکانەوە زیاد بوو. تا ئێستا بەشێک لە ستافی پەروەردەکاران و  مامۆستایانیش بە خوێندکارانی لایەنگری فەلەستینەوە پەیوەست بوون. “یەکێتی کرێکارانی ئۆتۆمبێلوێڕای دووپاتکردنەوەی دروشمی خوێندکاران، خوازیاریئاگربەستی دەستبەجێووازهێنانی کرێکاران لە دروستکردنی چەک و ئامرازەکانی جینۆساید لە غەززەش بوون!”

هاوکات لەگەڵ زۆر بوونی کەمپەکان، هێرشی پۆلیسی سوار و پیادە و دەستبەسەرکردنەکانیش پەرەی سەند و قوتابیانیش بە دروشمیفاشیست، فاشیست!”  بەرپەرچیان دانەوە. خوێندکارە یەهوودییە ئاشتیخواز و لایەنگرەکانی فەلەستین بە دروشمیدژە یەهوود ئێوەن، ئێوەن!” هەوڵێکی وشیاریدەرانەیان دەستپێکرد. ئەو خوێندکارانە هەوڵیاندا بە بڵاوکردنەوەی زانیاری ڕاستەقینە، جۆری هاوکارییە دارایی و چەک و چۆڵەکانی بۆرژوازی ئەمریکا بە ئیسرائیل بەمەبەستی پاکتاوی نەتەوەیی لە غەززە ئاشکرا بکەن. ئەوان هەوڵیاندا بە ئاشکراکردنی کۆمەڵکوژی زیاتر لە ٣٤ هەزار ژن و پیاو و منداڵی فەلەستینی و برینداربوونی نزیکەی ٨٠ هەزار کەسی بێ دیفاع و سەپاندنی برسێتی و نەخۆشی جۆراوجۆر بەسەر خەڵکی ئەو ناوچەیەدا، سەرنجی ڕای گشتی کۆمەڵگای ئەمریکا لە کردەوەی دڕندانەی ئەرتەشی ئیسرائیل و جینۆسایدەکەی لە دژی خەڵکی ستەمدیتووی فەلەستین ئاگادار بکەن. خوێندکارەکان دەڵێن کە ئاستی توندوتیژی و وەحشیگەرییەکانی پۆلیس تەنانەت لە ساڵەکانی دەیەی حەفتاش لە ئەمریکا بەو شێوەیە نەبووە. لە ئاکامی تەبلیغاتی ڕاستەقینەی خوێندکاران، کۆمەڵێک لە کرێکارانی گووگل دەستیاندایە لەقاودانی ڕۆڵی ئەو کۆمپانیا زەبەلاحە لە یارمەتیدانی دەوڵەتی ئیسرائیل، کە دەستبەجێ لە کارەکانیان دوورخرانەوە. خۆبواردنی کرێکارانی خەباتکار لە بارکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ ئیسرائیل پەرەی سەند. بزاڤی یەکگرتووانەی خوێندکاران لە ئەمریکا بووەتە بزووتنەوەیەک و لە ئەوروپاش خوێندکارانی بریتانیا و فەڕانسە و یۆنانیش بە بزووتنەوەی دامەزراندنی کەمپی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی غەززەوە پەیوەست بوون. ئەوانیش بە تایبەت لە فەڕانسە کەوتنە بەر هێرش و پەلاماری پۆلیس و بە شێوەیەکی بوێرانە بەرگرییان له خۆیان کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

دەوری دووەمی گاڵتە جاری هەڵبژاردنی مەجلیسی دوازدەیەم وپەرەسەندنی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی بەرپرسانی ڕژیم

-

خوێندکاران دژ بە جینۆساید پەرەسەندنی بزووتنەوەی ” دژ بە جینۆساید” لەئەمریکاوئوروپا

-

لە١٤ هەمین ساڵیادى ئێعدامی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر و هاوبه‌نده‌كانی دا

-

پەرەسەندنی پشتیوانی کرێکاران لە بزووتنەوەی دژە جینۆساید

-

پەرەسەندنی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان، ئامرازێکن بۆ پێشڕەوی و گەرەنتی پاراستنی دەستکەوتەکان

-

پشت بەستن به جەلاد و پەتی سێدارە بەمەبەستی مانەوەی ڕژیم، بێ سەمەرە

-