به پێی ڕاپۆرتی “ایلنا“، هه‌واڵنێریی كاری ئێران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له په‌رستارانی زه‌حمه‌تكێشی مه‌شهه‌د كه ژماره‌یه‌كیان تووشی نه‌خۆشیی كۆرۆناش بوون، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌ست و دابین نه‌كرانی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و چه‌وساندنه‌وه‌ی توند له شوێنی كار، له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین به‌نێر و پلاكارد له به‌رامبه‌ر دادگوسته‌ریی شاری مه‌شهه‌د ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه. له جه‌ره‌یانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان كردنه سه‌ر و به‌نێر و پلاكارده‌كانیان لێدڕاندن و به باتۆم و شۆكی كاره‌بایی ژماره‌یه‌كیان بریندار كرد و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ئه‌گه‌رچی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ڕۆژی پێنجشه‌ممه به دانانی وه‌سیقه ئازاد كران، به‌ڵام، بێ گومان، ڕژیمی ئیسلامی له داهاتوودا په‌روه‌نده‌ی ساخته‌یان بۆ درووست ده‌كات و به ئامانجی په‌ره‌پێدانی كه‌ش و هه‌وای ترس و تۆقاندن له ئاست كۆمه‌ڵگادا، ئه‌وان به تۆمه‌تی چالاكی دژبه ئه‌منییه‌تی وڵات و هیتر، ڕه‌وانه‌ی بێدادگاكانی ده‌كات.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا و به‌تایبه‌ت له‌و مانگانه‌ی ئاخردا و له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی بێ وێنه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، گۆشاری جه‌سته‌یی و ده‌روونیی زۆر له‌سه‌ر په‌رستاران و كادره دهرمانیهكانیهكان بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕۆژانه‌ی خاوه‌نكار بۆ ده‌ركردنیان و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی، كێشه‌كانیانی چه‌ند هێنده كردووه. په‌رستاره‌كان نه ته‌نیا خۆیان به‌ڵكوو بنه‌ماڵه‌كانیشیان له‌به‌رده‌م تووش بوون به نه‌خۆشی دان. به‌داخه‌وه، هه‌تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆریان له كاتی ئه‌نجام دانی كاره‌كه‌یان و به‌خاتری ده‌ستڕانه‌گه‌یشتنیان به ئیمكاناتی پێشگیری، تووشی نه‌خۆشیی كۆویدی ١٩ بوون و گیانیان به‌خت كردووه.
په‌رستاره‌كان مافی خۆیانه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌مووه زۆڵم و چه‌وسانه‌وه و بێ مافی و كاری پڕمه‌ترسی و ماندوویه‌تیی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، به شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌ست بده‌نه ناڕه‌زایه‌تی. ئه‌وه یه‌كه‌م جار و ته‌نیا له مه‌شهه‌دیش نییه كه په‌رستاره‌كان وه‌ك به‌شێك له چینی كرێكار، كه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات دژبه‌م نهخۆشیهدان، به‌هۆی وه‌دی نه‌هاتنی خواسته‌كانیان، ده‌ست ده‌ده‌نه ناڕه‌زایه‌تی. له‌و ماوه‌یه‌دا، په‌رستاران له ئه‌هواز، تاران، ڕه‌شت، دێزفوول، یاسووج و شوێنه‌كانی دیكه له ئاست زۆڵمێك كه لێیان ده‌كرێ، ده‌ستیان داوه‌ته ناڕه‌زایه‌تی. به‌ڵام ئه‌م ڕژیمه دز و گه‌نده‌ڵه، له‌جیات پێ‌زانین و وڵامدانه‌وه و دابین كردنی پێداویستیی په‌رستاران، وه‌حشیانه هێرشیان ده‌كاته سه‌ر. كرده‌وه‌ی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ڕژیم، به‌رده‌وام نه‌فره‌ت و بێزاریی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران و بیروڕای گشتیی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
نیزامی ئیسلامیی سه‌رمایه‌داری له ئێران، به ڕه‌چاو كردنی نۆسخهكانی نێئۆلیبڕالیی سه‌رمایه‌داریی جیهانی و به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی سیاسه‌تی خسووسی سازی و كاڵایی كردنی خزمه‌تگوزاریی ده‌رمانی، له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی سه‌رمایه، به‌توندی په‌رستاره‌كان ده‌چه‌وسێنێته‌وه و زوڵمیان لێده‌كات. له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوودا، ڕژیم به سپاردنی دامه‌زراندی په‌رستاران و كادری ده‌رمانی به به‌شی خسووسی و خاوه‌نانی سه‌رمایه‌داری شیركه‌ته قازانج په‌رسته‌كان، شیره‌ی گیانیانی له به‌رامبه‌ر حقووق و حه‌قده‌ستی ژێر هێڵی هه‌ژاری، هه‌ڵمژتووه. خاوهنكاران به داسه‌پاندنی گرێبه‌ستی كاتیی ٨٩ ڕۆژه، شه‌ش مانگه یان به‌لانی زۆره‌وه یه‌ك ساڵه، به گونجاندنی ئه‌م به‌نده كه خاوه‌نكار مافی خۆیه‌تی هه‌ر كات كه ویستی، به بێ پێدانی بازخه‌رید و په‌رداختی هه‌ر جۆره پوانی سه‌نه‌وات و هیتر، به بێ پێدانی حه‌قی بیمه‌ی بێكاری، په‌رستاران له‌سه‌ر كار ده‌ركات و ئه‌وان له مافه‌كانی خۆیان بێبه‌ری كات. كه‌وابوو، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به به‌ڕێوه‌بردنی خسووسی سازی، ده‌ستی خاوه‌نكاری شیركه‌ته ده‌ڵاڵه‌كانی بۆ چه‌وسانده‌نه‌وه‌ی هێزی كاری ئه‌م مرۆڤه شه‌ریفانه كه “په‌رستارانی شیركه‌تی“یان پێده‌ڵێن، ئاواڵه هێشتووه‌ته‌وه تا ئه‌گه‌ر په‌رستاران، هه‌رجۆره ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئاست بێ مافی و چه‌وسانه‌وه ده‌ربڕی، ده‌ستبه‌جێ ده‌ریان بكه‌ن. هه‌واڵنێریی ئیلنا، ڕۆژی ٢٥ی جۆزه‌ردان، له باروودۆخی كاره‌ساتباری كۆرۆنا و كه‌مبوونی هه‌زاران په‌رستار له ئاستی ئێران‌دا، باسی له‌وه كرد كه به بیانووی كۆرۆناوه، ٧٠٠ په‌رستار له چه‌ندین نه‌خۆشخانه ده‌ركراون. ته‌نیا له دێزفوول ٣٥ په‌رستاریان، كه ڕووحانی ڕیاكارانه به “شه‌هیدی خزمه‌ت” ناویان لێده‌بات، به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی ٣ مانگه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ركرد.
كاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی ئیسلامی به خسووسی سازی و سپاردنی كاری په‌رستاران به شیركه‌ته واسته‌كان، كه به‌مجۆره ڕانتخۆریهكانی خۆیانی پێده‌شارنه‌وه، له‌م چه‌وساندنه‌وه‌یه‌دا شه‌ریكن. یه‌كێك له گه‌وره‌ترین شیركه‌ته‌كان شیركه‌تی “ئاوای سڵامه‌ت“ه كه ده‌سته‌ی ئه‌مانه‌ت دارانی، هه‌مان به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیمن و سه‌رمایه‌كه‌شی، پاره‌ی وه‌زاره‌تی بێهداشته. به پێی ئه‌م سیاسه‌ته چهوسێنهرانهیهی كۆماری ئیسلامی، له ساڵی ٩٣وه له هه‌موو شاره‌كان به‌رده‌وام، له‌چاو په‌رستارانی ڕه‌سمی، به ژماره‌ی په‌رستارانی شیركه‌تی زیاد بووه. له ئێستادا له ئێران، نزیك به ٤٠ له‌سه‌دی په‌رستاره‌كان شیركهتین و به‌رده‌وام به ده‌ركردن و له‌سه‌ركار لابردن و خانه‌نشین كردنی ژماره‌یه‌ك له په‌رستارانی دامه‌زراوی ده‌وڵه‌تی، په‌رستارانی شیركهتییان له جیات داده‌نێن. به‌مجۆره شیركه‌ته خسووسیه‌كان، به به‌كار هێنانی هێزی كاری هه‌رزانی كه‌سانێك كه قۆناغی پێویستیان تێنه‌په‌ڕاندووه و پسپۆری كاره‌كه نین، وێڕای چه‌وسانده‌نه‌وه‌ی وه‌حشیانه‌ی هێزی كاری ئه‌وان، كایه به گیان نه‌خۆشه‌كانیش ده‌كه‌ن.
ئه‌م ڕژیمه داڕماوه، نه‌ته‌نیا له دانی حه‌قده‌ستی په‌رستاران و كادری ده‌رمانی خۆده‌بوێرێ، نه ته‌نیا سه‌ره‌ڕای پێویستیی یه‌كجار زۆر به كادری ده‌رمانی، دایاننامهزرێنێ، ته‌نانه‌ت له دابین كردنی ئه‌ڵكۆڵ و ئۆكسیژێن و باقی ماده پێویسته سه‌ره‌تاییه‌كانی دیكه به نه‌خۆشخانه‌كان خۆده‌بوێرێ. به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا، ڕژیم، به‌ئامانجی درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دژه مرۆیی و دیكتاتۆریی خۆی، له هه‌وڵی په‌ره پێدانی هێزی نیزامی و ئه‌منییه‌تی بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی دایه و خه‌ریكی كڕینی چه‌ك و چۆڵ و ناردنی یارمه‌تیی ماڵییه بۆ ڕه‌وته ئیسلامیه تیرۆریسته‌كانی نزیك به خۆی له وڵاتانی دیكه. ڕژیمێك كه له دابین كردنی ماسك و ئۆكسیژێن بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران داماوه، ڕێبه‌ره‌كه‌ی به ده‌ست و دڵبازیهوه، به‌یه‌ك جێ، ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ درێژه‌دان به كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ته‌رخان ده‌كات و سه‌دان ملیۆن دۆلاریش بۆ زیاد كردنی بۆردی مووشه‌ك و مه‌هواره هه‌زینه ده‌كات.
به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه، له به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژیه دژه مرۆییه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆسه‌ر په‌رستاران، كرێكاران و باقیی توێژه سته‌ملێكراو و مرۆڤه ئازادیخواز و پێشڕه‌وه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا، له خواست و خه‌باتی په‌رستاران به‌رده‌وام پشتوانییان كردووه و ده‌شیكه‌ن. ئه‌وان هه‌وڵی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ڕژیمی هاری ئیسلامی مه‌حكووم ده‌كه‌ن. ڕێكخراوه كرێكاریه‌كان و باقیی توێژه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه و ڕاگه‌یه‌ندراو، هێرشی ڕژیمی ئیسلامی‌یان بۆسه‌ر په‌رستاران مه‌حكووم كردووه و پشتیوانی‌یان له خواسته‌كانیان كردوون.