ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ڕووحانی له دانیشتنی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌تدا، بۆ جارێكی دیكه مزگێنیی به خه‌ڵكی ئێران دا كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، ماوه‌ی ده ساڵه‌ی گه‌مارۆی چه‌كوچۆل له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی كۆتایی پێدێت. ئه‌و وتی: “له‌وه به‌دوا، كه‌ره‌سته‌ی نیزامی به هه‌ر وڵاتێك كه ویسمان ده‌فرۆشین و له هه‌ر وڵاتێكیش كه ویسمان، ده‌كڕین“. به‌ده‌ر له‌وه‌یكه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌مارۆیانه ههڵیشوهشێنهوه، كۆماری ئیسلامی ته‌نیا ده‌توانێ كڕیاری چه‌كوچۆڵ بێت له وڵاتانی دیكه، نه‌ك فرۆشیار، ئامانجی سه‌ره‌كیی ڕووحانی له‌و وتانه‌ی، باڵی ئۆسوولگه‌رای سپای پاسداران و ڕاكێشانی ڕه‌زایه‌تی ئه‌وانه نیسبه‌ت به خۆی. ئه‌و وتی “ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن به‌رجام به‌كار چی دێت، بزانن كه ئه‌وه یه‌كێك له كاره‌كانی به‌رجامه”.
ماوه‌ی گه‌مارۆی چه‌كوچۆڵ كه له بڕیارنامه‌ی ٢ هه‌زار و ٢٣١ی شۆرای ئه‌منییه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دژبه كۆماری ئیسلامی داسه‌پێندرابوو، كۆتایی پێدێت، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه كه “له هه‌موو ئامرازه‌كانی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ بۆ گوشار خستنه‌سه‌ر باقی ده‌وڵه‌ته‌كان تا گه‌مارۆی چه‌كوچۆڵ دژبه كۆماری ئیسلامی دووباره بكه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ریش ده‌وڵه‌تێك هه‌وڵ بدات ئه‌مجۆره موعامه‌لانه له‌گه‌ڵ ڕژیمی ئێران ئه‌نجام بدات، سزای ماڵی ده‌درێت“. وێده‌چێ گوشار و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا زۆرێك له ده‌وڵه‌ته‌كان، له‌وانه ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی ئۆرووپای، له هه‌ڵسووكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ ئێران، قایمكار كردووه. ئه‌وان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه له شۆرای ئه‌منییه‌ت به پێشنیاری ئه‌مریكا بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی گه‌مارۆی چه‌كوچۆڵ دژبه كۆماری ئیسلامی ده‌نگی نه‌رێنییان دا، له ئێستادا هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌هۆكاری دیكه، له‌وانه له‌ژێرناوی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له لایه‌ن ڕژیم، به خواستی ئه‌مریكا مه‌یل نیشان دهن و كۆماری ئیسلامی بۆ سازشێكی هه‌ڵبه‌ت “قاره‌مانانه” بخه‌نه ژێر گوشاره‌وه و ئه‌گینا له‌وانه‌یه گه‌مارۆی دیكه بخه‌نه سه‌ر كۆماری ئیسلامی. هه‌ر له‌م په‌یوه‌نده‌دا، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌زبه‌ر، گوتێرێش، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ڕاپۆرتێكیدا، له ئاست پێشێل كردنی به‌رده‌وامی مافی مرۆڤ له لایه‌ن ڕژیمی ئێران، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی سزای ئێعدام به‌تایبه‌ت ئێعدام كردنی منداڵان و سه‌ركوت و توندوتیژی و وڵامی مه‌رگبار به ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك له لایه‌ن ده‌زگای قه‌هریه و هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، نیگه‌رانیی ده‌ربڕی.
حه‌سه‌ن ڕووحانی چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ریش، ڕیاكارانه، “مزگێنیی” كۆتایی گه‌مارۆی چه‌كوچۆڵی به خه‌ڵكی ئێران دابوو. به‌ڵام له ڕاستیدا، له ڕوانگه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێرانه‌وه، كڕینی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی له لایه‌ن ڕژیمه‌وه نه‌ته‌نیا دڵخۆشكه‌ر نییه و بۆ ئه‌وان هیچ قازانجێكی تێدا نییه، به‌ڵكوو جێگای نیگه‌رانی و وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی شه‌ڕ و كوژرانی ئازیزانیان، وێرانی، ئاواره‌یی و هه‌ژاری و بێكارییه. له باروودۆخێكدا كه زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ژاری و برسیه‌تی به‌ره‌وڕوون و پێویستیان به دابین كردنی پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، ڕاگه‌یاندنی وه‌ها هه‌واڵێك، له لایه‌ن ڕووحانییه‌وه، له‌ژێرناوی ده‌ستكه‌وتی وتووێژی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له به‌رجامدا، نیشانه ئه‌وپه‌ڕی بێشه‌رمییه.
وڵامی ڕووحانی به نه‌هامه‌تیه‌كانی ژیانی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی ئێران له وته‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یدا، ته‌نیا ئه‌وه‌نده بوو كه: “ده‌وڵه‌ت هه‌وڵی خۆی بۆ دابین كردنی دراو و كاڵا پێویسته‌كانی كۆمه‌ڵگا داوه”. ڕژیمی ئیسلامی له به‌رامبه‌ر دابین كردنی پێداویستیه‌كانی ژیان و گوزه‌رانی كرێكاران و خه‌ڵكی هه‌ژاری ئێران، هیچ بهرپرسایهتیهك وه‌ئه‌ستۆ ناگرێ. له باروودۆخێكدا كه كۆماری ئیسلامی له دابین كردنی كار و پێداویستیه‌كانی ژیان بۆ خه‌ڵكی ئێران داماو و بێ توانایه و به ئیعترافی به‌رپرسانی ڕژیم ٧٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئێران له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له باروودۆخێكدا كه پاشكه‌وتی سندووقی به‌ناو “تهوسهعهی میللی“ی ڕژیم به‌تاڵه و ئه‌رزشی پاره‌ی باوی ئێران ڕۆژبه‌ڕۆژ دێته‌خوارێ و قیمه‌تی یه‌ك دۆلار گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی ٣٢ هه‌زار تمه‌ن و ڕژیم ته‌نانه‌ت به دانی ملیۆنان دۆلار به بانكه‌كانیش، ناتوانێ قیمه‌تی بازاڕ كۆنتڕۆڵ كات، چۆن له به‌رامبه‌ر كرێكاران و جه‌ماوه‌ری سته‌ملێكراوی ئێران‌دا، وه‌ها بێشه‌رمانه باس له كڕینی كه‌ره‌سته‌ی نیزامی ده‌كات و كۆتایی ماوه‌ی گه‌مارۆی چه‌كوچۆڵ، له‌ژێرناوی ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتن، ده‌رخواردی خه‌ڵك ده‌دات. له باروودۆخێكدا كه خه‌ڵكی ئێران گرفتاری په‌تای كوشنده‌ی كۆرۆنان و ڕۆژانه سه‌دان و هه‌زاران كه‌س له ئێران به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ئه‌م ڕژیمه دژه مرۆییه له دابین كردنی ته‌ختی نه‌خۆشخانه و ئۆكسیژێن و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی و ته‌ندرووستی بۆ خه‌ڵك داماوه، چۆن له‌وپه‌ڕی بێشه‌رمیدا، باس له كڕینی كه‌ره‌سته‌ی نیزامی بۆ درێژه‌ی شه‌ڕ و كوشت و كوشتاری خه‌ڵكی ئێران و وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كات. خه‌ڵكی ئێران پێویستیان به كه‌ره‌سته‌ی نیزامی نییه. له باروودۆخێكدا كه كۆماری ئیسلامی ناتوانێ پاره‌ی سه‌رچاوه‌گرتوو له فرۆشی نه‌وت وه‌رگرێت و ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه پتر له چل ملیارد دۆلار له سه‌رچاوه دراوییه‌كانی ئێران له وڵاتانی دیكه بلۆكه بووه، بۆچی ده‌بێ بۆ درێژه‌ی سیاسه‌تی زێده‌خوازانه و شه‌ڕه‌نگێزانه له ئاست ناوچه‌كه و چه‌كداركردنی گرووپه تیرۆریسته ئیسلامیه‌كان له لۆبنان و سووریه و عێراق و یه‌مه‌ن، خوازیاری كڕینی كه‌ره‌سته‌ی نیزامی له چین و ڕووسیه بن. كۆتایی ماوه‌ی گه‌مارۆی چه‌كوچۆڵ، ئه‌گه‌ر بۆ ڕووحانی و باقی سه‌رانی ڕژیم ئاواته و بۆ فرۆشیارانی كه‌ره‌سته‌ی نیزامی دڵخۆشكه‌ره، بۆ كرێكاران و جه‌ماوه‌ری سته‌ملێكراوی ئێران، هه‌واڵێكی تاڵه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه هه‌زینه ئه‌م كرده‌وه‌یه به‌سه‌ر سفره‌ی ئه‌واندا داده‌سه‌پێندرێ و پانتایی هه‌ژاری و برسیه‌تی به‌رینتر ده‌كاته‌وه و نائه‌منی و كوشتاری زیاتر بۆ خه‌ڵكی ئێران و ناوچه‌كه، به‌دوای خۆیدا دێنێت.
حه‌سه‌ن ڕووحانی، ئه‌و مۆره بێ شه‌رم و جه‌نایه‌تكاره ئهمنییهتیهی ڕژیمی ئیسلامی، درۆزنێكه و هیچیتر. ئه‌و كه به كلیلی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی خه‌ڵك و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی ته‌گبیر و هومێد و واده و به‌ڵێنیی پووچ و بێ بنه‌ما هاته مه‌یدان، ٨ ساڵی دیكه‌ی له ژیان و گوزه‌رانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران به‌فیڕۆ دا و به به‌كارهێنانی ده‌زگای ئه‌منی و زیندان و ئه‌شكه‌نجه، به گه‌نده‌ڵی و دزیی كهڵانی ڕێبه‌ران و سه‌رانی كۆماری ئیسلامی درێژه‌ی به‌خشی. ڕێگای ڕزگاریی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێران ته‌نیا له مه‌سیری ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌م ڕژیمه كۆنهپهرهستهی سه‌رمایه‌دارییه‌وه، تێپه‌ڕ ده‌بێت.