سەرکەوتنی حیزبی دیموکراتیکی گەلان لە هەڵبژاردنی مانگی ژوئهنی ٢٠١٥ دا و دەستەبەر کردنی ١٣ لەسەدی دەنگەکان، فەسڵێکی تازەی لە کێشە و ناکۆکیەکی بەردەوام کردەوە کە ئێستا ئیتر لە سنورەکانی نێوخۆی تورکیەدا نەماوەتەوە و سەری کێشاوەتە وڵاتانی ئوروپاییەوە. چوونی ئەم حیزبە بۆ پاڕلمان، گەلێک لە حیساباتی ئهدۆغانی تێکدا. ستراتێژی ئەو بۆ ڕاکێشانی پایەی جەماوەری ئەم ڕەوتە بەرەو حیزبی داد و گەشەپێدان، لەژێر پەردە و ناوی پرۆسەی ئاشتی، بەرەوڕووی شکست بۆوە. هێرش بۆسەر حیزبی دیموکراتیکی گەلان، کوشتاری خەڵکی کوردستان و هەڵبژاردنی پێش وەختیش، نەیتوانی بەربەستەکانی بەردەم خەون و ڕوئیای خەیاڵپەردازانەی ئهدۆغان لابەرێت.
کودتای مانگی ژوئیەی ساڵی ڕابردوو، دەرفەتێکی تر بوو بۆ ئەو تا بەو بیانوەوە، ڕێگا بۆ دەستەبەر بوونی خەونەکانی خۆش بکات. تەسفیەی خوێناوی لە هەموو دامەزراوە ئاموزشی و گشت حەوزەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیدا دەستی پێکرد. ئەم تەسفیانە دەبوو زەمینەی هەموو جۆرە دژایەتیەک لەگەڵ گشت ڕاپرسیەک کە لە ١٦ ی ئاوریلی ئەمساڵدا بەڕێوەدەچێت، لەبەین بەرێت. گرتنی هەزاران کەس، بێکار سازی زیاتر لە ٩٠ هەزار کەس لە کارمەندانی دەوڵەت و دامەزراوە ئاموزشییەکان، گرتنی ڕێبەرانی حیزبی دیموکراتیکی گەلان، داخستنی زۆربەی رۆژنامە ڕەخنەگرەکان لە سیاسەتەکانی، گرتنی زیاتر لە ١٤٨ هەواڵنێر و بێکار بوونی زیاتر لە ٣ هەزار کەس لەوان، بەشێک لەم هێرشە سەرکوتگەرانەیهی دەوڵەتی ئهردۆغان بوون.
ڕادهی پهلاماری ئهردۆغان بۆ سهر نهیارانی بە بیانوی کودتا، تەنانەت نزیکترین هاوپەیمانەکانی ئهردۆغانی لە ئوروپا و پەیمانی ناتۆدا، توشی کێشە کرد. ئەوان لە گەڵ مەحکوم کردنی کودتاکە لێرەولەوێ، ناڕەزایەتی خۆشیان لە شەپۆلی بەرینی ئهم پهلاماره دەربڕی. مووافهقەت و دەژایەتی لەگەڵ ئەم بابەتە کە ئایا تورکیە، مهرجهكانی پێویستی بۆ چوونە نێو یەکێتی ئوروپا هەیە، سەرلەنوێ بوو بە بەشێک لە ئەفکارسازی لە مێدیای گشتی و کۆبوونەوەکانی سەرانی یەکێتی ئوروپا. لە لایەکی دیکەوە ئهردۆغان لەهەر دەرفەتێکدا، ناڕەزایەتی خۆی لەوەیکە، وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە جەریانی کودتادا بە ڕادەی پێویست پشتیوانیان لێ نەکردوە، دەربڕی.
گرتنی “دێنیس ئۆزیل” هەواڵنێری رۆژنامەی ” دی وێڵت” ی ئاڵمان کە هاوکات هاوڵاتیی ئاڵمان و تورکیەیە و تاوانبار کردنی بە تیرۆریزم و سیخوڕی کردن بۆ ئاڵمان، داخوازی تورکیە بۆ گیڕانەوەی چوار هەزار کەس لە کوردەکانی دانیشتوی ئاڵمان بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ “پهکهکه” ، ناکۆکیەکانی نێوان ئاڵمان و تورکیەی لەم حەفتانەی دواییدا پەرەپێداوە. بەڵام ئهردۆغان وێرای دەرێژەدان بە سەرکوتی بەرین و دروست کردنی فەزای ترس و وەحشەت لە نێوخۆی تورکیەدا، هێشتا دڵنیا نییە کە لە گشتراپرسیەکەدا سەرکەوتو دەبێت. لەم روەوە لە حەفتەکانی ڕابردودا ئاستی تەبلیغاتی خۆی پهرهپێداوه بۆ وڵاتانی ئوروپاییەوە و بە تایبەت ئەو شوێنانەی کە ژمارەیەکی زۆری کۆچبەرانی تورکیەی لێ دەژین. ئەمە هەڵبەت لە بارودۆخێکدا کە لە زۆربەی ئەم وڵاتانە جەریاناتی ڕاسیستی لە حاڵی گەشەكردن دان و هەڵبژاردنی پاڕلمانی گرنگیان لەبەردەم دایە، کاردانەوەی بە دڵی دەوڵەتی تورکیەی لێنەکەتەوە. ئۆردوغان وەک هەموو دیکتاتۆڕەکان بۆ یەکخستنی خەڵک و ڕاکێشانیان بۆ پشت بەرنامەکانی، پێویستی بە دوژمنێکی دەرەکی هەیە. ئەم نیازە ئێستا تا ڕادەیەک دابین بووە. ڕێگه نەدان بە بەڕێوەبردنی میتینگە تەبلیغاتیەکان بە قازانجی گشتپرسی بۆ نێردراوانی ئۆردوغان لە سێ ناوچە لە ئاڵمان بەهۆی بابەتی ئەمنیەتی، دەرفەتێکی گونجاوی پێك هێناوه. ئێستا دوژمنێکی دەرەکی پەیدا بووە. هێرشەکانی ئۆردوغان بۆسەر دەوڵەتی ئاڵمان کە “ئێوە پاشماوەکانی نازی و فاشیست”ن و ئەوەی کە بە مقاماتی دەوڵەتی تورکیە ئیجازە نادەن بچن بۆ ئەوێ، دەبوو هەستی برینداربووی کۆچبەرانی تورک هەڵخڕێنێ. ئەویش لە بارودۆخێکدا کە ئەم کۆچبەرانە لە وڵاتانی ئوروپاییدا، هەروا وەک هاوڵاتیانی پلە دوو دەناسرێن. لە ئاڵمان یەک ملیۆن و چوار سەد هەزار کەس و لە هولەند نزیکەی چوار سەد هەزار کەس ههن کە دەتوانن دەنگ بدەن. ئەم ژمارەیە ڕەقەمێکی جێی سهرنجە کە دەتوانێ کاریگەری لەسەر ئاکامی گشتپرسیەکە هەبێت. لەگەڵ گشت ئەمانەدا هێرشی زارەکی دەوڵەتی ئاڵمان بە لەبەرچاو گرتنی معامەلەیەکی پیس کە خانمی “مێرکێل” لەگەڵ “ئهردۆغان” لەسەر پەنابەران و هەڕەشەکانی ئەو بۆ کردنەوەی سنورەکان بۆ وەڕێکەوتنی شەپۆلی پەنابەران بەرەو وڵاتانی ئوروپایی، سیاسەتی هەڵکردن و نەرمی نواندن لەگەڵ تورکیەی گرتۆتە بەر، لەوانە وەزیری نێوخۆی ئاڵمان هاوکات بۆ نیشاندانی نیاز پاکی دەوڵەتەکەی لە حەفتەی ڕابردودا، هەڵکردنی ئاڵای “حیزبی یەکێتی دیموکراتیکی سوریە” و “یەکینەکانی پاراستنی گەل”ی لە رۆژئاوا لە ئاڵمان قەدەغە کرد. بەڵام دەوڵەتی هولەند بە لەبەرچاو گرتنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پاڕلمانی لە رۆژی چوارشەممەدا، سیاسەتێکی تری گرتەبەر. سیاسەتی دەوڵەتی هولەند دەبێ لە خزمەت لاواز کردنی “حیزبی ئازادی”دا بێت. حیزبێک کە ڕەنگە ڕاسیستیترین حیزبی مەوجود لە ئەروپادا بێت و گشت نەزەرسەنجییەکان نیشانی ئەدەن کە سەرکەوتنی لەم هەڵبژاردنە پاڕلمانیەدا، ئەگەرێکی دوور نییە.
بەرگرتن لە نیشتنەوەی فرۆکەی هەڵگری وەزیری دەرەوەی تورکیە لە هولەند و بەرگرتن لە چوونی وەزیری “خانەوادە” بۆ کۆنسولگەری تورکیە و گێڕانەوەی بۆ ئاڵمان، توڕەیی ئهردۆغانی هەڵخڕاند و بوو بە هۆی ئەوەی کە دەوڵەتی هولەند بە فاشیست ناوبەرێت و سەبارەت بە ئاکامی ئەم هەڵسوکەوتهی هۆشداری پێبدات. لانیکەم دەکرێ بوترێت کە پێوەندی دیپلۆماتی هولەند و تورکیە و هێرشی توندی لەفزی لە نێوانیاندا و بانگ کردنەوەی سەفیرەکانیان تا کۆتایی هەڵبژاردن لە هولەند و گشتپرسی لە تورکیە دەرێژەیان دەبێت.
بە روونی دەبێ بوترێ کە ناکۆکیەکانی ئێستای نێوان وڵاتانی ئوروپایی، هیچ پێوەندی بە بەرژەوەندی خەڵکی تورکیەوە نییە و ئەوان چ لەنێوخۆ و چ لە دەرەوەی تورکیە، قوربانی ئەم ناکۆکیانەن. سەرکەوتنی ئهردۆغان، شەپۆلێکی نوێ لە توند بوونەوەی سەرکوتگەریەکان لەنێو خۆی تورکیەدا بەدوای خۆیدا دێنێ. هاوکات کۆچبەرانی تورک لە وڵاتانی ئوروپایی گەلێک زیاتر لە ڕابردوو، دەکەونە بەر نفرەت و هێرشی ڕاسیسیتی و زیاتر دەخرێنە پەراوێزەوە. ئەمەش زەمینەی گەشەی زیاتری جەریاناتی ڕاسیستی لە وڵاتانی میزبان و گرایشاتی ناسیۆنالیستی لە نێو کۆچبەرانی تورکدا فەراهەم دەکات.
ئەم ئاکامە موسیبەتبارە دەکرێت بگۆڕدرێت. لەو سێ حەفتەی ماوە بۆ کاتی بەڕێوەچوونی گشتپرسیەکە، هێشتاش هێزە شۆڕشگێڕەکان، ئازادی خوازان و سیکۆلارەکان، دەتوانن لە ناخی هەراو هووریای کێشەکانی مەوجود دا، ئاسۆیەکی دیموکراتیک، ڕادیکاڵ و ئازادی خوازانە، بخەنە بەردەم جەماوەری خەڵک. شکستی ئهردۆغان لە گشتپرسی مانگی ئاوریلدا، ڕێگای شکستی کۆتایی ئەو و حیزبەکەی لەم وڵاتەدا خۆشتر دەکات. چالاکی گرووپە کۆچبەرەکانی تورک لە ئاڵمان لەم رۆژانەی دواییدا لەدژی ئۆردوغان، نیشانەیەکی هیوا بەخش پیشان ئەدات.